رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر سێ ژنە زیندانی كراوی كورد هاتە دەنگ

11.07.2020

لڤین: 
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ناسراو بە (ئەمنستی ئیترنەشنال)، داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات؛ بەپەلە رێگا بدەن پێداویستی پزیشكی بگاتە سێ ژنە چالاكوانی ئێرانی لە زیندانەكاندا. 

رێكخراوە داوای كردووە هەریەكە لە زەینەب جەلالیان، سوهەیلا حیجاب،  نەگرس محەمەدی، پێداویستی و چارەسەر‌ی پێویستی پزیشكیان دابین بكرێت لە كاتێكدا هیچ هەواڵَك لەبارەیانەوە نیە. 
رێكخراوەكە داوای كردووە جگە لە كەرەستەی پزیشكی شۆنیان ئاشكرا بكرێت و رێگا بدرێت كەسوكاریان دیداریان لەگەڵ ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی بەهۆی مانگرتنەوە لە زیندانی قەرچەكی وەرامین گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار. 
ئەو سێ ژنە چالاكوانە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشكی لە زیندانەكەیان لە كاتێكدا كۆرۆنای تیادا بڵاوبوو بوویەوە دەستیان دابووە مانگرتن لەخواردن. 

712 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations