نەجمەدین كەریم: لەلایەن ئەمریكاوە گڵۆپی سەوز بۆ توركیا هەڵكراوە

11.07.2020

لڤین: 
پارێزگاری پێشووی كەركوك رایگەیاند توركیا دەیەوێت هەمانسیناریۆی سوریا لە هەرێمی كوردستانیش دووبارە بكاتەوە، پێشیوایە لەلایەن ئەمریكاوە گڵۆپی سەوز بۆ توركیا هەڵكراوە.

نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك رایگەیاند: توركیا بە هاوكاریكردنی گروپە تیرۆریستیە جیهادییەكان لە سوریا هەژموونی خۆی فراوانكرد و ئێستاش دەیەوێت هەمان سیناریۆ لە هەرێمی كوردستان بە پاساوی لێدانی پارتی كرێكارانی كورستان دووبارە بكاتەوە.

ناوبراو لە سیمینارێكدا كە پەیمانگای كوردی لە واشنتۆن، رێكیخستبوو  لەگەڵ هەریەكە لە مایكڵ جونتر، مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی تێنیسی تەكنەلۆژی و بریندان ئۆلیری، یاریدەدری ئێستای سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئەفغانستان بەشداریان كردبوو. 

لە سیمینارە تەلەفزیۆنەكەدا نەجمەدین كەریم رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریكا گرت، بەوەی كە پشتیوانی ناراستەوخۆی هێرشەكانی توركیای كردووە بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان وتیشی: لەلایەن ئەمریكاوە گڵۆپی سەوز بۆ توركیا هەڵكراوە، كە لە راستیدا ئەم هەڵوێستانەی ئەمریكا پێچەوانەی هەڵوێستەكانێتی سەبارەت بەسەروەری خاكی عێراق بەرانبەر دەستدرێژییەكانی ئێران.

ئەو لەبارەی دۆخی كەركوكەوە وتی: پێدانی دۆخێكی تایبەت بەكەركوك وەك هەرێمێكی سەربەخۆ چارەسەرێكی گونجاوە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە كە لەلایەن منەوە خرایەڕوو، بەداخەوە بەهۆی بەرژەوەندی سیاسی لەلایەن پارتە سیاسییە كوردستانیەكان رەتكرایەوە.

3086 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations