مستەفا كازمی: رێگە نادەین لە دەروازە سنوریەكانەوە موڵكی گشتی بدزرێت

11.07.2020

لڤین: 
دوای كۆنتڕۆڵكردنەوە دەروازەی مونزریە لەپارێزگای دیالە، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگەنادەین لە دەروازە سنورییەكانەوە موڵكی گشتی بدزرێت.

مستەفا كازمی، لەدوای سەردانكردنی دەروازەكە  لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیاممان بۆ گەندەڵكاران روون و ئاشكرایە لەمەودوا چاودێری خاڵە سنورییەكان توندتر دەكرێتەوە و سەرجەم لایەنەكانی دەوڵەتیش كار لەسەر بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەكەن.

سەرۆك وەیزرانی عێراق وتیشی "سەردانەكەمان بۆ دەروازەی مونزریە نامەیەكی روونە بۆ گەندەڵكاران كە چیتر لەم شوێنە بوونیان نامێنێت، حكومەت پلانێكی گشتگیری بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیئامادە كردووە".

327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations