حزبوڵا لەبارەی دۆسیەی هیشام ئەلهاشمی سكاڵا تۆمار دەكات

09.07.2020

لڤین: 

كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوان تۆماردەكات، كە ئەوانیان تۆمەتبار كردبوو بە تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمییان. 

كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند سكاڵای یاسایی لەسەر 127 چالاكوان و میدیاكار و ئەو كەسانە تۆمار دەكات، كە گروپەكەیان تۆمەتبار دەكەن بە كوشتنی هیشام ئەلهاشمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو گروپە چەكدارەی عێراق 30 پارێزەریان گرتووە بۆ تۆماركردنی ئەو سكاڵایانە، هەركەسَك بەڵگەی لەسەر هەیچت كە حزبوڵای تۆمەتبار كردووە بە كوشتنی ئەو لێكۆڵەرە عێراقیە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن. 

790 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations