سەرۆك كۆماری عێراق داوای وەستاندنی هێرشەكانی توركیا دەكات

08.07.2020

لڤین: 
سەرۆك كۆماری عێراق جارێكی دیكە داوایكرد توركیا هێرشە سەربازیەكانی بۆسەر خاكی وڵاتەكەی بوەستێنێت و وتی وڵاتەكەی نایەوێت لە كێشە هەرێمیەكان تێوەبگلێت. 

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ 8ی تەممووزی 2020 پێشوازیی لە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی كرد وتی، عێراق وڵاتێكی سەربەخۆیە، دەیەوێت سەروەریی پارێزراوبێت و نایەوێت ببێتە بەشێك لە ململانێ هەرێمییەكان، پێویستە توركیا پێشێلكارییە سەربازییەكانی لە عێراق بوەستێنێت. 

سەرۆك كۆماری عێراق هیواشیخواست سەروەری وڵاتەكەی پارێزراو بێت و ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی كرد بۆ دژوەستانەوەیان لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی توركیا دەیخاتە سەر خاكی عێراق. 
 
 

491 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations