ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

08.07.2020

لڤین: 

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بایۆمەتری و زەوی و كاروباری كشتوكاڵی و رێگریكردن لە گۆڕینی زەوی كشتوكاڵی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. 
ئەمڕۆ 2020/7/8 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبووەوە و بڕیاریدا قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمێتری دەستپێبكات بۆ ئەوەی ببێتە یارمەتیدەرێكی سەرەكی بۆ جێبەجێكردنی كردارەكی چاكسازی و بە ئەلیكترۆنیكردنی دامودەزگاكانی حكومەت. 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕێكخستنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكان بڕیاری لێدرا و بۆ ئەوەی ڕێگە بگیرێت لە تەرخانكردن وبەكارهێنانی زەوی كشتوكاڵی بۆ مەبەستی ناكشتوكاڵی.  

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نەمامگەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ڕێگای پڕۆژەی هاوبەشی كشتوكاڵی لەگەڵ كەرتی تایبەت وەك سەرچاوەیەكی نوێی داهات  برەویان پێبدرێت. 

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەكانی (كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی وگەشتوگوزار، داد) ی ڕاسپارد بۆ پەلەكردن لە ڕاییكردنی قەرەبووی ئەو جووتیارانەی كە خاوەنی گرێبەستی كشتوكاڵین و مافی یاسایی قەرەبووكردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە پشتڕاستكراوەتەوە.

2879 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations