تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری رابردوو 294 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران

08.07.2020

لڤین: 
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 294 تووبووی دیكەی كۆرۆنا تۆمار كرا و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی چاكبوونەوەش بەرزبووەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە ئەنجامی دوو هەزار و 247 پشكنینی نویێ 294 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا دەستنیشانكران.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە تووشبووەكان 114یان لە سلێمانی و 74 لە گەرمیان و 57 لە هەولێر و 29 لە دهۆك و 20یش لە هەڵەبجە بووە 140 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

ئەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا 11 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە كە چوار لە هەولێر وچوار لە گەرمیان و سێ لە سلێمانی  بووە.

 لە ئامارە گشتیەكاندا روونیكردووەتەوە تا ئێستا 151 هەزار و 954 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا تا ئێستا هەشت هەزار و 428 تووشبوو دەستنیشان كراوە. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند تا ئێستا سێ هەزار و هەشت كەس چاكبوونەتەوە و 282 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

627 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations