ڕێزان شێخ دلێر: تەندروستی عێراق هاوكاری سلێمانی كردووە بەڵام لە هەولێر نەنێردراوە

08.07.2020

لڤین:
شاندێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراقیان كرد و گفتوگۆیان لەبارەی كێشەكانی تەندروستی سلێمانی و كەركوك و خانەقینەوە كرد. 

لەو باریەوە رێزان شێخ دلێر ئەندامی شاندەكە رایگەیاند:  بەوەزیری تەنردوستیمان وت دوای بەغــداد زۆرترین ڕێژەی تووشبووان بە كۆرۆنــا لە سلێمانیـە بۆیـە پێـویستە وەك حكومەتی فـیدراڵ هـەوڵـی گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوكاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا وناحیەكانی .

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتیوتیشی، وەزیری تەندروستی پێیراگەیاندوون كە بە وردیەوە چاودێری دۆخی سللێمانی دەكەن و چەندین جار هاوكاریان ناردوە بۆ سلێمانی "بەڵام چونكە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایكردوە ئەو هـاوكاریانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەش بكرێت بەشێكی زۆر كەمی گەیشتۆتە سلێمانـی  و لەماوەی ڕابردوو هاوكاری حكومەتی توركیـاش هاتۆتە بەغدا و هەولێر بەڵام نەگەیەنراوەتە سلێمانی".

رێزان شێخ دلێر دەشڵێت: وەزیری تەندروستی بە ڕوونی پێ وتین كە كێشەكە لە لای خۆتـانەوەیە، هەولێر و دهـۆك دۆخیان زۆر باشترە پێویست بوو ئەوانیش هاوكـاری سلێمانی بكـەن.

وەزیری تەندروستی عێراق بڵێنی بە شاندەكەی فراكسیۆنی یەكێتیداوە خۆی سەردانی سلێمانی بكات، داواشیكردووە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی پێش ئەو سەردانە بچێتە بەغداد بۆلای و كەموكورتیەكانی پێ بگەیەنێت. 

637 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations