توشبوون بە كۆرۆنا 12 ملیۆنی تێپەڕكرد و چاكبونەوەش نزیك بووەتەوە لە 7 ملیۆن

08.07.2020

لڤین: 
ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بوون 12 ملیۆنی تێپەڕ كرد و ژمارەی چاكبوەوەكانیش نزیك بووەتەوە لە حەوت ملیۆن كەس. 

بەگوێرەی دواین ئامارەكانی كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردووەتەوە كەمێك لەمەوەر ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 12 ملیۆن و 35 هەزار و 147 كەس لە سەر ئاستی جیهان. 

هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش ملیۆن و 958هەزار و736 كەس، كە ئەوەش دەكاتە 57.8%ی ژمارەی ئەو كەسانەی تووشبوون. 

هەر لە ئێٍستادا دوای ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 548هەزار و 399كەس ئەو رێژەیەش دەكاتە 4.5%ی كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ناوەندە تەندروستیەكانی جیهان پێشبینی دەكەن ئەو رێژەیە روو لەكەمی بكات. 

هەرچەندە وڵاتی چین یەكەم وڵات بوو كە ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوویەوە، بەڵام لە ئێٍستادا ئەو وڵاتە 22هەمین وڵاتە لە ژمارەی تووشبووندا كە تەنها 83 هەزار تووشبووی هەیە.

 زۆرترین ژمارەی تووشبوونیش لە ئەمریكایە كە سێ ملیۆن و 117 هەزار و 559 تووشبووی هەیە و ژمارەی مردوانیشی بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 134هەزار و 166 كەس. 

159 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations