كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان ئاگادار دەكاتەوە

08.07.2020

لڤین: 
خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە، بەمەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی (12) لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، بڕی ئەمپێری كارەبای پێویست ئەو خوێندنگایانەی دەكەونە سنووری موەلیدەكەیان دابین بكەن.

بەڕێوبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە "بە مەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی (12) لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، داوایان لێدەكەین، كە بڕی ئەمپێری كارەبای پێویست بۆ ئامێری فێنكەرەوەی ئەو خوێندنگایانەی دەكەونە سنووری موەلیدەكەی دابین بكەن.

كارەبای سلێماین ئەو ماوەیەی دیاری كردووە كە مۆلیدەكان كارەبا بدەن بە خوێندنگاكان و دەڵێت "لە هەفتەیەكدا دوو رۆژەو رۆژی (3)كاتژمێر، ئەم بابەتەش چەند موەلیدەیەكی كەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبا هەوڵدەدات بەپێی توانا كارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاكان دابین بكات".

1140 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations