محەمەد حاجی پۆستێكی نوێ لە حكومەتی هەرێمدا وەردەگرێت

08.07.2020

لڤین: 
دوای دەستلەكار كێشانەوەی لە بزوتنەوەی گۆڕان محەمەد حاجی دووەمین پۆست لەلایەن پارتیەوە وەردەگرێت و بریارە بكرێتە سەرۆكی دەزگای دەرمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. 

پێشتردوای ئەوەی محەمەد حاجی وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێنا لەلایەن پارتی دیموكراتەوە كرایە راوێژكاری مەسعود بارزانی، لە ئێستاشدا بە وتەی سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە بكرێتە سەرۆكی دەزگای دەرمان كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دروست دەكرێت. 

زێباری بە میدیای فەرمی پارتی وتووە  "پێشتر لیژنەیەكی لاوەكی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پێك ھاتبوو و بەدواداچوونی تەواوی بۆ كێشەی دەرمان كردووە لە ھەرێمی كوردستان و راسپاردەكانیش ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراون، بۆ ئەوەی كێشەی كەرتی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ و چارەسەر بكرێت".

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دامەزراندنی دەزگای نیشتیمانیی خۆراك و دەرمانە و دكتۆر محەمەد حاجی وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری دەرمان، بەرپرسیاریەتیی دەزگاكە وەر دەگرێت".

3807 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations