لە عێراق 2741 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

08.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2741 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 94 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنادا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 12هەزار و 807 كەس لە تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی پشكنیانیان بۆ كراوە و دەركەوتووە 2 هەزار و 741 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق روونیشیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1627 كەسیش چاكبوونەتەوە،  و 94 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

تا ئێستا ئەو كەسانەی كە تا ئێستا پشكنیان بۆ كراوە گەیشتووەتە 637 هەزار و 227 كەس لە ئەنجامدا 67هەزار و 442 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 879 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 779 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

201 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations