وتەبێژی مستەفا كازمی: هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ژووری هاوبەشیان دروستكردووە

08.07.2020

لڤین: 
وتەبێژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆشایی ئەمنی هەیە بۆیە سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە ژووری هاوبەشیان كردووەتەوە بۆ سەر هەڵنەدانەوەی داعش. 

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ نزیك بوونەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان جگە لە گفتوگۆ هیچی دیكەیان نییە، شاندی زۆر لە نێوان هەرێم و بەغداد هاتوچۆیان كردووە وە بەردەوامیش دەبێت. 

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عَراق، ئاماژەی بەوەكرد بۆشایی ئەمنیی هەیە و ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت پاشماوەكانی داعش ئەو بۆشاییە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی كردەی چەكداری، بۆیە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە كراوەتەوە بە ئامانجی بەرگرتن لە كردە چەكدارییەكانی داعش.

374 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations