پارێزگاری هەولێر بۆ ساخبوونەوەی بەروبومە كشتوكاڵیەكان چوار بڕیاری دەركرد

07.07.2020

لڤین: 
پارێزگاری هەولێر چوار بریاری بۆ بەرژەوەندی جوتیارانی شارەە دەركرد بۆ لەمەودوا ئاسانكاری دەكرێت بۆ هاتنەناوەوەی بازرگانانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بۆ كڕنی بەروبومە كشتوكاڵیەكان.  

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی پارێزگار لەگەڵ نوێنەری بەشیك لەو جوتیارانەی كێشەی ساخبوونەوە و هەرزانی نرخی بەربوومی كشتوكاڵیان هەبوو، گەیشتونەتە چەند بڕیارێك. 


بڕیارەكان: 


یەكەم/ بۆ ساخكردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لەجوتیاران، كارگەی قوتوبەندی هەریرلە نزكترین كات بەگەڕدەكەوێتەوە و دەست دەكرێت بە كڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ كارگەكە.

دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ هاندانی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (45) تەن تەماتە بۆ ماوەی (6) ڕۆژ بكڕێتەوە و وەك كاری خێرخوازی لە كەمپ و گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر دابەشی بكات، ئەم هەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە.

سێیەم/ بۆ پشتگیریكردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا كارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت بۆ هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی هەولێری كرد و میكانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنە ژوورەوەی كڕیارانی تەماتە و بەربوومی كشتوكاڵی.

چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر هەر سندوقێكی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەكانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی هەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەكی گونجاو.

1039 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations