وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

07.07.2020

لڤین: 
لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان خۆی رایگەیاند، بڕیاریانداوە هەریەكە لە وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان بكەن بۆ ئەوەی رێگا چارەیەك بدۆزنەوە تا چیتر جوتیارانی هەرێمی كوردستان زیان نەكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، دوای كۆبونەوەی خۆی لەبارەی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، داوایان لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد هاوشێوەیەی وڵاتانی دیكە زۆرتربەرهەمی ناوخۆیی بكڕن و ئەوەش ببێتە هۆكاری زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كەماوەی چەند رۆژێكە جوتیاران و فرۆشیارانی عەلوەكان چەند جاریچك اڕەزایەتیان دەربڕی بەهۆی ساخ نەبوونەوەی بەرهەمەكانیان و رێگریكردنی بۆ هەناردەكردنی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خواری و عێراق. 

327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations