میدیاكانی ئەمریكا گروپەكانی سەر بە ئێران بە تیرۆركردنی هیشام هاشمی تۆمەتبار دەكەن

07.07.2020

لڤین: 
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشكرایكرد هیشام هاشمی لەماوەی سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە ئامانجی گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێرانە و هەڕەشەی لەسەر بووە. 

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، هیشام هاشمی، شرۆڤەكاری سیاسیی و پسپۆڕی ئەمنی عێراقی كە شەوی رابردوو تیرۆر كرا لە ماوەی كاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە ئامانجێكی دیاری گروپە چەكدارەكانی سەر ئێرانە. 

رۆژنامەكە ئەو چاودێرەی بە زیانێكی گەورە لە شەڕی دژ بە تیرۆر لەقەڵەم دەدات و پێیوایە یەكێك لە گرنگترین پسپۆڕ و شرۆڤەكارە بووە لە بۆ شیكردنەوەی (داعش). 

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە هەركەسێك رەخنە لە ئێران بگرێت دەبێتە ئامانجی ئەو گروپانە و لە ئەنجامدا ئەگەر درەنگیشی بخەن بەڵام هەر تیرۆری دەكەن. 

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو پسپۆڕە عێراقیە شەوی رابردوو لە شاری بەغداد لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێكەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی تیرۆركرا، تیرۆركردنەكەشی كاردانەوەی لێكەوتەوە. 

445 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations