لە هەولێر باندێکی دزیکردن دەستگیرکران

07.07.2020

لڤین:
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دەستگیرکردنی شه‌ش كه‌سی به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزیكردن و كوشتنی کەسێک ده‌ستگیركرد.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لەبارەی‌ شه‌ش كه‌س به‌ ناوه‌كانی (ئ.ئ.س) و (هـ.ح.ع) و (م.ئ.م) و (م.م. ر) و (ت.رم) و (ش.ر.م) رێككه‌وتبون كه‌ له‌ گوندی لاجان له‌سه‌ر رێگای گوێڕ له‌ هێرشێک به‌ چه‌ك ئەنجام بدەن و هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی (ف.ا.ا).
ئەو کەسانەی پۆلیس دەستگیریکردوون ویستبوویان پاره‌ له‌و هاوڵاتیه‌ بدزن و دواتریش بیكوژن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ چه‌ند تیمێکی پۆلیس به‌ كه‌متر له‌ شه‌ش كاتژمێر توانیان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌ستگیر بكەن.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و كه‌له‌پچه‌ و له‌زگه‌ی ده‌مبه‌ستن بۆئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی پێ بێهۆش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا، كه‌ ویستوویانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ به‌كاریبهێنن.
پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان نا به‌ تاوانه‌كه‌یاندا، بۆیه‌ به‌پێی مادده‌ 55 له‌ یاسای سزادان به‌ند كران.




372 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations