تەندروستی هەرێم: 324 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا كە زۆرینەیان لە هەولێر بووە

06.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەكە 324 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 97 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 798 پشكنین ئەنجامدراوە لە ئەنجامدا 324 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە، لە هەولێر 137 تووشبوو لە سلێمانی 135 تووشبوو لە گەرمیان 37 تووشبوو لە دهۆكیش15 تووشبوو دەستنیشان كراوە. 

لەو ماوەیەدا وەزارەتەكە رایگەیاندووە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 6یان لە هەولێر و 5یان لە سلێمانی بووە و 97 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتەكە كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێٍستا گەیشتووەتە 147هەزار و 414 پشكنین لە ئەنجامدا حەوت هەزار و 639 تووشبوو دەستنیشان كراون و دوو هەزار و 789 كەسیش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداە گەیشتووەتە 263 كەس. 

1680 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations