بەشێكی دیكە لە پارەی چاودێری كۆمەڵایەتی عێراق دابەشدەكرێت

06.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە بەشی چوارەم لە موچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو كەسانەی كەمدەرامەتن لەسەرانسەری عێراق خەرج دەكرێت. 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە تۆڕی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە موچەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو كەسانەی ناوی خۆیان لە لیستی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركردبوو دابەشدەكرێت. 

ئەوەش دوای رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراقی دێت كە بڕیاری خەرجكردنی ئەو هاوكارییەی بۆ مانگی تەمموز و ئاب دەركردووە، ئەو هاوكاریە بەشێك لە خێزانەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كە فۆرمەكەیان پڕكردووەتەوە. 

921 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations