عێراق دوو نامەی ناڕەزایی توند ئاراستەی توركیا دەكات

04.07.2020

لڤین: 
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە ودونامەی ناڕەزایی تووند لەوبارەیەوە دراوەتە توركیا. 

ئەحمەد مەلا تەڵال ڕایگەیاند "ماوەیی رابردوو هێزەكانی توركیا چەند جارێك دەستدرێژییان كردووەتە سەر خاكی عێراق، بەتوندی ئەو كارانە ڕەتدەكەینەوە و سەركۆنەی دەكەین كە زیان بە پەیوەندیی نزیك و درێژماوەی نێوان هەردوو گەلی دۆست دەدات."

ناوبرا راشیگیاند دەستبەجێ ئەو هیچرشانەی توركیا رابگیرێنبەهۆی ئەوەی "زیان بە ئاشتیی ناوچەیی دەگەیەنن، هەروەها زیان سەروەریی و گیان و سەروماڵی عێراقییەكان دەگەیەنن."

ئەوەشی ئاشكرا كرد دوو نامەی فەرمیی ناڕەزایی، بە زمانێكی توند نووسراو، دراوە بە باڵیۆزی كۆماری توركیا لە بەغداد لەبەر ئەوەی بەپێی ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان عێراق مافی ڕەتكردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە و وەستاندنیانی هەیە.

1535 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations