كەرتی تەندروستی لە سلێمانی مانگرتنی شكاند

04.07.2020

لڤین: 
سەندیكا و رێكخراوەكانی ناوەندی تەندروستی لە سلێمانی رایگەیاند، بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی خەڵك بڕیاریانداوە بۆ ماوەیەكی كورت بایكۆتی دەوام رابگرین.

سەندیكا و رێكخراوەكانی ناوەندی تەندروستی لە سلێمانی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی كردوە دەڵێت: لە دوای راگەیاندنی بایكۆت و بەردەوامبوونی بایكۆت بۆ ماوەی سێ هەفتە لە پێناو دروستكردنی فشار بۆ ئاوڕدانەوە لە سێكتەری تەندروستی جەختدەكەینەوە لەسەر ئەوەی هەڵكشانی مەترسیداری ئاماری كۆرۆنا و پێویستی زۆری نەخۆش و نەخۆشخانەكان بە توانای مرۆیی لە پێناو فریاگوزاری بۆ تەندروستی هاوڵاتیان و رەچاوكردنی دۆخی دارایی خەڵك بڕیارماندا بۆ ماوەیەكی كورت بایكۆت رابگرین".


دەقی راگەیەندراوەكە: 

775 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations