کوێستان محەمەد: لەچاکسازی گەورانی سلێمانی 27 سزادراو تووشی كۆرۆنا بوون

04.07.2020

لڤین: 
وەزیری  كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم ڕایگەیاند لە چاكسازی گەورانی سلێمانی 27 سزادراو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، رەزامەندیشیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێك لە زیندانیەكان بدرێت.

كوێستان محەمەد لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە كەس و كاری ئەو سزادراوانە دەڵێم هیچ خەمی سزادراوەكانیان نەبێت، چونكە هەموو شتێكیان بۆ كراوە و چاودێری ورد دەكرێن".

سەبارەت بە هۆكاری توشبوونی ئەو ژمارە سزادراوەش،وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد لە رێگەی هەندێك لە كارمەندانی چاكسازییەكەوە توشبوون چونكە بەریەكەوتن هەیە لە نێوانیاندا.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە١٠ رۆژی ئایندەدا مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێك لە زیندانیەكان بدرێت.

335 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations