وەزارەتی تەندروستی هەرێم 204 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

04.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و 569 پشکنینی کۆرۆنا تۆمار کراوە، لە ئەنجامدا 204 تووشبووی نوێ تۆمار کراوە. 

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە لە هەولێر 25 تووشبوو تۆمار کراوە و لە سلێمانی 108 تووشبوو لە گەرمیان 68 تووشبوو لە دهۆک سێ توشبوو دەستنیشانکراوە.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە لەو ماوەیەدا 268 کەش چاکبوونەتەوە کە 183 کەسیان لە سلێمانی بووە و 32یان لە هەولێر و لە گەرمیانیش شەش کەس و لە دهۆک 11 کەس. لەو ماوەیەشدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە هەشتیان لە سلێمانی بووە یەکیان لە گەرمیان بووە. 

بەگوێرەی ئامارەکان تا ئێستا 142 هەزار و 190 پشکنین ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 7048تووشبوو دیاریکراوە و 2539کەس چاکبوونەتەوە و 240 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە

380 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations