پارێزگاری هەولێر: ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ كۆتایی پێدێت

04.07.2020

لڤین: 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ئەم شەو قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەكە كۆتایی پێدێت و ئەو شەش رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ زۆر سەركەوتوو بووە، بەڵام دوای گوێگرتن لە قایمقامەكان روونبوویەوە كە ناتوانین ئەو بڕیارە درێژتر بكەینەوە. 

فرسەت سۆفی، وتیشی، داوا لە خەڵك دەكەین ئەو 22 رۆژەی دیكە لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتین بكەن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش بتوانین سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە تۆمار بكەین و حاڵەتەكان كەم بكەینەوە. 

پارێزگاری هەولێر ستایشی خەڵكی شارەكەی كرد بۆ پابەند بوونیان وتیشی:ئێمە ئەمڕۆ سەركەوتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەكە رادەگەیێنین و ژمارەكانی تووشبوونی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.


بڕیارە نوێیەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر: 

531 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations