سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو بەرپرسی نوێی بۆ دەزگای ائسایشی نیشتیمانی دیاری كرد

04.07.2020

لڤین:
سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو بەرپرسی نوێی لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی دامەزراند و كۆتایی بە كارەانی فالح فەیازیش هێنا و لە كارەكەی دوورخرایەوە. 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق، مستەفا كازمی بریاریداوە كۆتایی بە ئەركی فالح فەیاز وەك راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بهێنێت و لە شوێنی ئەو قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆی راسپاردووە. وەك راوێژكاری دەزگاكە.

بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی پێشووی هێزەكانی دژەتیرۆر بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راسپاردووە.

277 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations