وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند

04.07.2020

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە و كەسوكاری شەهیدان لەناو لیستەكەدایە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات سبەینێ و دوو سبەی موچەی وەزرارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەكە ڕۆژی سێ شەممە 7ی تەموز موچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاوڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.
ئەوەشی راگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار خەرج دەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممەش موچەی پەرەوەردە لە ناوشار خەرج دەكرێت.

2144 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations