مووچە و سیخوڕیی.. دەسەڵاتداریی..

02.07.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری سۆران حسێن


پارتی زۆری پێ خۆشە سوپای عێراق سنوورەكانی بگرێ، بەس یەكێتی نەبێ!

پێی خۆشە توركیا سنوورەكانی بگرێ، بەس پەكەكە نەبێ!

حەزەكا فلسێك پارەی مووچە نەبێ، دواتر وەك ئێستا بڵێ وەزیری دارایی گۆڕانە!

خۆیان داوای پارە لە بەغدا دەكەن، بەس بە تاوانی دەزانن مووچەخۆرێك داوای پارە لە بەغدا بكا!..

ئەمانەش وایكردووە، زۆرینەی زۆری كورد ئامادەیە تورك بێ یا دەسەڵاتی ئێران، یان دەسەڵاتی عێراق حكومداری بێ، بەس مووچەكەی پێبدا و كارەبای هەبێ!

كۆی ئەمانەش ئەو كارەساتە دروستەكەن، گەنجی كورد لە جیاتی داهێنان و پێشكەوتن و پاراستنی ژێرخانی خاكەكەی، زیاتر مەیلی بەلای سیخوڕیی و وڵاتانی دیكەوە بێ، ئەمەش باشترین پاروی چەورە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی ژێرخان و داهاتووی ئێرە وەك خۆی دەبینن..

سەدام گەنجی كوردی لەدار دەدا، ئەو گەنجە ئامادەنەبوو ناوی هاوڕێیەكی بڵێ!، ئێستا زۆر گەنج نەك هاوڕێكەی، شارەكەشی بە مووچەیەكی باش دەفرۆشێت..

كێ بەرپرسیارە! ئایا چارەسەر هەیە!؟

1012 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations