وەزیری دارایی لێخۆشبوونی باجی بۆ دوو مانگ راگەیاند

02.07.2020

لڤین: 
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ هەژمار نەكرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت.

ئاوات شێخ جەناب لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی باجی كردووە، ئاشكرایدەكات ماوەی دوو مانگ لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە كرێ و سودەكانی دواكەوتنی كرێچیەكانی موڵكەكانی وەزارەتی دارایی خۆش ببن بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵكەكان بەشێوەی ئاسایی بەكاربهێنن.

وەزیری دارایی وتوشیەتی "باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواكەوتنی دەبەخشرێن و ماوەی دانەوەی قیستەكانیش بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ دەكرێتەوە، هەروەها بۆ كۆمپانیاكان و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەكان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بكەن كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی كاربكەن".

736 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations