هاوكاری پزیشكی گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان

02.07.2020

  1. لڤین: 
    دەزگای مرۆیی مام، ئەو هاوكاریە پزیشكیەی لە وڵاتی ئیمارەتەوە بۆ سلێمانی رەوانەكرابوو ئەمڕۆ بەشێكی گەیاندە ئیدارەی گەرمیان.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو وڵاتی ئیماران بڕێك كەرەستەی پزیشكی بۆ هاوكاری سلێمانی رەوانە كرد، ئەمڕۆ دەزگای مرۆیی مام بەشێكی كەرەستەكانی گەیاندە ئیدارەی گەرمیان و نوینەری دەزگا كە رایگەیاند، ئەمڕۆ كاروانیەكی دیكەی كەرەستە و هاوكاری پزیشكییان گەیاندوەوەتە نەخۆشخانەی قەڵا لەگەڵ ئەوەشداژمارەیەك كیتی زۆری تێدایە.

ئەو نوێنەری رێكخراوەكە وتیشی، لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە سنورەكە ئەوە سێیەم جارە ئەو هاوكاریانە بگەیەندرێت ئیدارەی گەرمیان و بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریەكانیشیان دووپاتكردەوە. 

93 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations