بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی حەوت شوێن داخران

02.07.2020

لڤین: 
بەهۆی پەبەندنەبون بە رێنماییەكانی رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی حەوت شوێنی داخست. 

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بەلیژنه هاوبەشەكانی ‌قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندنەبون بەبڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی و كردنەوەی شوێنەكانیان، لیژنەكە چوار هۆڵی وەرزش، دوو گازینۆی بلیارد و یەك كافتریای نێرگەلەكێشانی داخست. 

ئاماژەی بۆئەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر حەوت شوێنەكە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.

494 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations