ئەمڕۆ حەوت پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و گۆڕان خانەنشینبوونی پەرلەمانتاریان رەتكردەوە

01.07.2020

لڤین: 
سێ پەرلەمانتاری گۆڕان و چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وەرگرتنی خانەنشینی پەرلەمانیان رەتكردەوە و ئەمڕۆ فۆڕمی رەتكردنەوەیان پڕكردەوە. 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ فراكسیۆنی نەوەی نوێ كە لە چوار پەرلەمانتار پێكهاتووە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، فۆرمی رەتردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاریان پڕكردووەتەوە و ئەوان ئامادە نین خانەنشین ببن و دەچنەوە سەر كارەكانی پێشوویان. 

هاوكات میدیای گۆڕان رایگەیاند هەریەكە لە عەلی حەمە ساڵح و شیرن ئەمین و شایان عەسكەری فۆرمی رەتكردنەوەی پەرلەمانتاریان پڕكردووەتەوە خانەنشینبوونیان رەتدەكەنەوە. 

بەوەش كۆی گشتی ئەو پەرلەمانتارانەی لە رۆژی یەكەمی وەرگرتنی فۆرمی رەتكردنەوەكەدا خانەنشینیان رەتكردووەتەوە لەكۆی 111 پەرلەمانتاری ئەم خولە تەنها 7 پەرلەمانتار پڕی كردووەتەوە. 

645 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations