راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تا ١٥ی تەمموز درێژکرایەوە

01.07.2020

لڤین:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا (١٥) تەموز درێژکردەوە.

فرۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند: لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٧/١٥ درێژکردەوە.‌ 

ئەوەشی راگەیاندووە، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
‌ فرۆکەخانەی سلێمانف راشیگەیاند، ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

443 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations