لە عێراق 2هەزار و 415 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆمار كرا

01.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 415 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 107 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەك هەزار و 507 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 378 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 555هەزار و 923 .  

وەزارەتەكە دەشڵێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوو هەزار و 415 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە كە زۆرینەیان لە شاری بەغداد بووە یەك هەزار و 507 تووشبوو چاكبوونەتەوە 107 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی تووشبووانی عێراق بە كۆرۆنا ات ئێٍستا گەیشتووەتە 51 هەزار و 524 كەس و لە نێویاندا 26 هەزار و 267 كەس چاكبوونەتەوە و 23 هەزار و 207 كەسیش لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە، كۆی ژمارەی گیان لەدەستدراوانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 50 كەس. 

282 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations