لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 240 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

30.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 240 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسیش گیانیان لەدەستداوە.  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا یەك هەزار و 582 پشكنینی نوێ ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا 240تووشبووی نوێ تۆمار كراوە كە لە سلێمانی 110 كەس و لە گەرمیان 71 كەس و لە هەولێر 58 كەس و لە دهۆكیش یەك تووشبوون. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند لەو ماوەیەدا 88 كەس چاكبوونەتەوە و حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە سلێمانی بووە و یەكیام لە گەرمیان بووە. 

لە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتەكە تا ئێستا 134 هەزار و 165 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە هەرێمدا شەش هەزار و 144 تووشی كۆرۆنا بوون و لە نێویاندا یەك هەزار و 855 كەس چاكبوونەتەوە و 207 كەسیش گینیان لەدەستداوە و لە ئێستادا چوار هەزار و 82 كەس لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 

324 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations