گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوە

30.06.2020

لڤین: 
رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، سبەینێ وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و هەردوولا پرسی گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران تاوتوێ دەكەن.

دلێر عەبدولخالق، رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: بڕیارە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە (1/7/2020)، وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆببنەوە.

رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی گۆڕان  راشیگەیاند، پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەكانی هەردوولا، باشتركردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەكان، چاكسازی و رێكەوتنی حكومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆی سەردانەكە دەبن.

280 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations