دوو رۆژە ئامارەكانی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لە عێراق بەرز دەبنەوە

30.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە سەرتاسەری وڵاتدا هەزار و 958 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون بوون و 104 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 12 هەزار و 425 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە ئەو لە ئەنجامدا هەزار و 958 تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

ئەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا هەزار و 786 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 104 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەوەش كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە هەزار و 943 كەس. 

لە عێراق و هەرێمی كوردستان تا ئێستا 49 هەزار و 109 تووشبوو تۆماركراون كە 24 هەزار و 760 كەسیان چاكبوونەتەوە. 22 هەزار و 406 كەس لەژێر چاودێری پزشكیدا ماونەتەوە. 
  

367 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations