ئاسایشی سلێمانی: 24 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

30.06.2020

لڤین:

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 24كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانیش لەئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو بڕە زۆرە واپیلانیان بووە بۆ وڵاتانی دیكەی رەوانە بكەن.  


جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا هێزەكانمان توانیویانە دەست بەسەر 24كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن كە خۆی لە حەشیش و  تلیاك و هیرۆین دەبینێتەوە.


 ناوبراو وتیشی: تۆمەتباران لە مەكینەی دروومان و رۆڵەی ئامێرە كارەبایەكان ماددەكانیان شاردووەتەوە و ویستویانە لەو رێگەیەوە هەناردەی وڵاتانی دیكەی بكەن.


ئەو ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ لەپارێزگای سلێمانی  180 كەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەست بەسەر كراون و روبەڕووی یاسا كراونەتەوە.


ئەو هۆشداریشیدا لەوەی كە خەریكە كوردستان دەبێتە ناوچەی ترانزێتی مادە هۆشبەرەكان ئەو ماددانەش وا بڕیاربووە بۆ وڵاتانی ئەوروپی هەناردە بكرێت. 

401 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations