پارێزگاری نوێی دهۆك سوێندی یاسایی خوارد

29.06.2020

لڤین: 
لەبەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان، عەلی تەتەر، وەك پارێزگاری نوێی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد سەرۆكی هەرێمیش مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دەركرد. 

نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە عەلی تەتەر، وەك پارێزگاری نوێی دهۆك كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كاری نوێیدا بۆ خواست، هیوای بتوانێت خزمەتی زیاتری پارێزگای دهۆك بكات.

بارزانی لەو كاتەی مەرسومی سەرۆكایەتی دەركرد بۆ دەستبەكار بونی پارێزگاری نوێ سوپاسی تایەبەتی فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆكی كرد كە لە كاتێكی هەستیار و سەردەمی قەیرانەكاندا دەستبەركار بووە و لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێكی بەرچاوی بە پارێزگای دهۆك كردووە. 

658 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations