ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی گۆڕان و پارتی

29.06.2020

لڤین: 
دوای كۆبونەوەكەی گۆڕان و پارتی نوێنەری ئەو دوو حزبە رایانگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی دواتریش كۆبونەوەی هەرسێ لایەنی بەشداربووی حكومەت پێكەوە. 

دوای كۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی و دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا. 

دەرباز محەمەد رایگەیاند: هاتنمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكان بەشێكی بۆ مەبەستی ئەوەیە بۆ بەغداد تەبایی نێوان خۆمان پێویستە و هەموومان باجی ئەوە دەدەین گەر حكومەت نەتوانێت وەك پێویست چاكسازیی بكات.

ناوبراو راشیگەیاند “هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی دوو قۆڵیی و دواتر سێ قۆڵیی لەنێوان گۆڕان و یەكێتی و پارتی ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی ئەو ساردییەی لەنێوان لایەنەكان هەیە". 

هاوكات هەر لەو كۆنرە رۆژنامەوانیەدا  مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی وتی “هەوڵمان دەستپێكردووە بۆ چارەسەركردنی كەموكووڕییەكان لەنێوان ئێمە و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و هەوڵ هەیە ساردی و كەموكورتی نێوان ئێمە و یەكێتیی نەمێنێت”.

1100 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations