جەبار یاوەر: لەشەش مانگدا 137 هێرش بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان كراوە

29.06.2020

لڤین:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی رباردوودا توركیا 135 هێرشی سەربازی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و ئێرانیش دوو هێرشی ئەنجامداوە.

فەریق جەبار یاوەر، رایگەیاند: له ‌ماوەی شەش مانگدا، واتە له ‌سەرەتای ساڵی 2020 تا كۆتایی مانگی پێنج 137 هێرشی ئاسمانی و زەمینی كراوە، بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان.

ناوبراو وتیشی: 135 هێرشییان هی توركیا بووە و‌ 2 دانەیان هی ئێران بووە، ئەمە بەرگری نیە، لە ئێران بەڵكو بەپێی ئامارەكە بزانە قەبارەی پێشێلكارییەكان لە كوێوە زیاترە.

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیدارێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت "ئەم بابەتانە به ‌شێوازی یاسایی و به ‌شێوازی گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت لەگەڵ ئەو دوو لایەنەی، كە بوونەتە هۆكارێك بۆ هاتنی ئەو شەڕە لەناو هەرێمی كوردستاندا، لایەكی حكومەتی توركیایە و لایەكی تری پارتی كرێكارانی كوردستانە، ئەوەی تریشیان لایەكی كۆماری ئیسلامییه،‌ لەگەڵ حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدا، كە حیزبی دیموكرات و كۆمەڵە و حیزبەكانی ترە". 

سەبارەت بە بۆردومانی فرۆكەكان لە ناوچە‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هەولێر، یاوەر دەڵێت: حكومەتی عێراق ڕێگە دەدات، كە فڕۆكەی جەنگی بێتە ئاسمانی عێراق و هەرێمەوە، نەك هەرێمی كوردستان. بەهیچ جۆرێك لەدەسەڵاتی هەرێم نیه ڕێگە بە فرۆكەی جەنگی بدات بێتە ئاسمانی هەرێمەوە‌.

234 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations