وتەبێژی حكومەت: رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ ستافی وەزیران و ئەو فەرمانبەرانەی زۆر پێویستنناگرێتەوە

28.06.2020

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا دەڵێت، له ماوەی‌ رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ و پشووی راگەیاندراوی دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، ستافی وەزیران و ئەو فەرمانبەرانەی كە زۆر پێویستن دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

جوتیار عادل ئەوەشی وتووە "پرۆسەی دابەشكردنی موچە بە پێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری رادەگەیەنێت بەردەوام دەبێت. لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئاسانكاری بۆ ئەم مەبەستە فەراهەم دەكرێت".

لە كۆتایی ئەو راگەیەندراوەدا وتەبێژی حكومەت داوای لە سەرجەم هاوڵاتییانی كردووە لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

506 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations