وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

28.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەبارەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی پێنجەمی ئامادەیی و قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی رایگەیاند بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەوانە ناگرێتەوە. 

لە روونكردنەوەیەكدا كە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە  تیایدا دەڵێت: پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی ژووری  ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر ، تاقیكردنەوەكانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەكان و تاقیكردنەوەی (پراكتیكی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە پارێزگاری هەولێر بڕیاریداوە كارئاسانی پێویست لەوبارەیەوە بكات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تا رۆژی 4ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت بەهۆی ئەو دۆخە ترسناكەی شارەكە چاوەڕوانی دەكات. 

829 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations