مستەفا كازمی فەرمانی دابەشكردنی موچەی دەركرد

28.06.2020

لڤین: 
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند سەرۆك وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بێ دواكەوتن. 

نوسینگەی مستەفا كازمی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: سەرۆك وەزیران ئەمرۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ عەلی عەلای وەزیری دارایی كردووە و رایسپاردووە بە پەلە دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو كۆبونەوەیەدا داوایكردووە وەزارەتی دارایی بە تەواوی تواناكانی خۆیەوە دەست بە جێبەجێكردنی ئەو چارەسەرانە بكان كە بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی دارایی بەرنامەڕێژی بۆ كردووە.

كازمی قەیرانی دارایی بە هەلێك زانیوە بۆ جێبەجێكردنی پلانی چاكسازی ئیدارای و دارایی بۆ ئەوەی هەرچی زووە خۆشگوزەرانی روو لە وڵاتەكە بكات. 

1293 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations