وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستپێكردنەوەی خوێندنی دواخست

28.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا عێراق دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی بۆ كۆتایی ساڵی 2020 دواخست. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق،  رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشرایكردووە، وەرزی یەكەمی خوێندنی زانكۆ وپەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 لە 06-12-2020 دەست پێ دەكات و لە 18-03-2021 كۆتایی دێت.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە وەرزی دووەمی خوێندن لە 11-04-2020 دەست پێ دەكات و لە 22-07-2021 كۆتایی دێت، هۆكاری ئەوەشی بۆ ئەو دۆخە تەندروستیە گێڕاوەتەوە كە لە عێراق پەرەی سەندووە. 

370 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations