تیمێكی سیخوڕی توركیا لە كوردستان دەستگیركرا

28.06.2020

لڤین: 
تیمێكی سیخوڕی دەزگای هەواڵگری توركیا لە رۆژئاوای كوردستان كە بۆ سێ مەسەت كاریان كردووە دەستگیر كران و یەكێك لە ئامانجەكانیان فەرماندەی گشتی هەسەدە بووە. 

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان وێنە و ناسنامەی گروپێكی شەش كەسی بڵاوكردەوە كە كاریان بۆ دەزگای میتی سەر بە دەوڵەتی توركیا كردووە و چەند ئامانجێكیان هەبووە لە كاركردنیان لە رۆژئاوای كوردستان. 

ئاسایشی رۆژئاوا دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك چاودێری ئەو گروپە دەكات لە چەند رۆژی رابردوودا لەیەك كاتدا ئۆپراسیۆنەكانی بۆسەر هەر شەش كەسەكە دەستپێدەكات و دەستگیریان دەكات. 

بە گوێرەی هەواڵەكە ئەو تیمە هەوڵیانداوە شوێنی فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە نێویاندە مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشكرا بكەن و بەرپرسیاری ناوەندە ئەمنییەكانی رۆژئاوا بدۆزنەوە. 

ئەركی دووەمی ئەو تیمەی سەر بە میت ئەوە بووە گەنجانی رۆژئاوای كوردستان هانبدەن بۆ ئەوەی وەك كرێگرتە كار بۆ دەزگای میت بكەن و زانیاریان بۆ كۆبكەنەوە. 


ئەو كەسانەی دەستگیركراون: 
 جانێ
شیلان عەلی ئەحمەد
ئەیمەن بەردرەدین ئەحمەد
عەلی نەجیب عومەر
حەسەن عەبدولحەمید موراد
محاد هادی حسۆ


تا ئێٍستا ئاسایشی رۆژئاوا بە فەرمی وردەكاری كارەكانی ئەو گروپەی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان ئەم گروپە 13 هەمین گروپی میتە كە ئامانجی یەكەمیان فەرماندەی گشتی هەسەدەیە.  

8358 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations