سەرۆك كۆماری عێراق یاسای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی پەسەند كرد

25.06.2020

لڤین: 
سەرۆك كۆماری عێراق یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی پەسەند كردكە دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی كردبوو.


سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لەكاتی واژۆكردنی یاساكەدا رایگەیاندووە، مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێدا تێپەردەبێت بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا.


ئەوەشیوتووە، بڕیارەكە بۆ پاڵپشتیكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە.


پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی بە قەبارەی پێنج ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆی بە قەبارەی 15 ترلیۆن دینار قەرزی دەرەكی پێكدێت دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند كرا.

314 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations