ئەمڕۆ 2200 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 79 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

24.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 200 حاڵەتی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 79 كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا دواین ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و راگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 445 پشكنین ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی پشكنینەكان گەیشتووەتە 477 هەزار و 433 پشكنین .

بەگوێرەی ئەو ئامارانە لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 200 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا كە 556 حاڵەتیان لە بەغداد بووە و لە سلێمانی 70 حاڵەت لە هەولێر 55 حاڵەت و لە كەركوك تۆماركراون .

ئەوەشی روونكردووەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 79 كەسی دیكە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 61 نەخۆش بەتەواوەتی چاكبوونەتەوە. 

بەوەش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تاوەكو ئەمڕۆ، 36 هەزار و 702 كەس تووشی كۆرۆنا بوون لە نێویاندا هەزار و 330 كەس گیانیان لەدەستداوە، 16 هەزار و 814 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

843 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations