وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی ئایاردا داهاتی نەوت زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە

24.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی نەوتی عێراق، كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئایار بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند لەو مانگەدا بایی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 83 هەزار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وتەبێژی وەزارەتەكە بڵاویكردەوە لە ماوەی ئەو مانگەدا  99 ملیۆن و 585 هەزار و 283 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە كراوە، داهاتەكەی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 83 هەزار دۆلار بووە.

عاسم جیهاد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد لەو مانگەدا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 96 ملیۆن و 39 هەزار و 852 بەرمیل بووە، داهاتەكەشی 2 ملیار و 60 ملیۆن و 23 هەزار دۆلار بووە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە، بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێی بەندەری جەیهان 3 ملیۆن و 545 هەزار و 431 بەرمیل بووە، داهاتەكەشی 76 ملیۆن و 59 هەزار و 290 دۆلار بووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند لە مانگی ئایاردا تێكڕای نرخی نەوت بۆ یەك بەرمیل نەوت بە 21 دۆلار و 450 سەنت فرۆشراوە.

247 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations