لە هەرێمی كوردستاندا قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێتەوە

24.06.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە قەدەغەی گشتی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت دوای راوێژكردنیش لەگەڵ سەرۆكی حكومەت لەمڕۆ و سبەینێدا وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت. 

وەزارەتی تەندوستی هەرێم بە پشتیوانی نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ ماوەی هەفتەیەك قەدەغەی هاتوچۆی یەكجاری رابگەیەندرێت بەهۆی ئەو دۆخەی لە سلێمانی و گەرمیان و هەولێر دروست بووە. 

بەگوێرەی هەندێك زانیاری دەست (لڤین پرێس) كەوتووە، وەزاەتی ناوخۆ ئەو داواكاریەی بەنوسراو ئاراستەی مەسرور بارزانی كردووە لە وەڵامدا نوسینگەی بارزانی بە وەزارەتی ناوخۆی ڕاگەیاندوە هەرچی پێویستە بۆ هەولێر و دهۆك ئەنجامی بدەن. 

بەگوێرەی زانیاریەكان سەرۆكی حكومەت داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە قەدەغەی هاتوچۆ بە شێوەیەك ڕابگەیەنن كە دەستەڵات بدەنە پارێزگارەكان بەتایبەت لە ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

ئەوەش روونبووەتەوە ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنج شەممە وەزیری ناوخۆ چەند رێكارێكی نوێ رادەگەیەنێت كە لە نێ,یاندا چەند شوێنێكی گشتیدادەخرێن و قەدەغیە هاتوچۆی تەواوەتی لە نێوان پارێزگاكان رادەگەیەنێت بۆ ناو شارەكانیش دەسەڵات دەداتە پارێزگار و ئیدارەكان خۆیان. 

7151 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations