كۆرۆنا ناتوانێت وورە و ئیرادەمان بەرامبەری لاواز بكات

23.06.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری دڵشاد سەید عەلی


بەداخەوە دوای زیاتر لە سێ مانگ لە خۆپارێزی، دواجار كۆرۆنا زەفەری پێ هێنام و تووشی كردم، بەڵام دیارە لێی تێك چووە! چوەتە چ جەستەیەكەوه نازانێ من هێدەی چیای سەفین بەورەم.


سوپاس بۆخوا دوای بەكارهینانی ئۆكسجین و دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی ڤایرۆسەكه،‌ وردە وردە وابەیەكجاری ڕزگارم دەبێت، ئێستا چاوەڕوانی هیمەتی خودا و دوعاكانی ئێوەم بۆئەوەی دەست بە ژیانی ئاسایی خۆم بكەمەوە.


لەلایەكی دیكەوە دڵخۆشم بەوەی تووشی كۆرۆنابووم، چونكە دوای باشبوونەوەم بە پلازماكەم دایكێك یان باوكێك ڕزگاردەكەم كە‌ چاوەڕوانی دیداری ڕۆڵەكانیانن.


كۆرۆنا درۆنیە خۆتان بپارێزن بۆ ئەوەی ئازیزانتان لەدەست نەدەن، خۆم زۆر پاراست نەخۆشخانەكان زۆر گەرام چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی و دكتۆرم هێنایە سەر شاشەی میدیاكان‌ بۆئەوەی ڕێنمایی خەڵك بكەن و خۆیان بپارێزن، بەڵام بەداخەوە هەم خۆم تووشبووم و هەمیش ڤایرۆسەكە لەدەست دەرچوو وەك ئەوەی باسی لێوە دەكرێت.


ئەوەنەدەی من گەڕاوم لە نەخۆشخانەكان نە دكتۆرەكان لەتوانایندا ماوە نە نەخۆشخانەكانیش جێگای نەخۆشیان ماوە بۆیە واباشە خۆ پارێزی و تاك پارێزی پەیڕەو بكەین بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان و كەمترین ئازیزمان لەدەست بدەین...


لێرەوە دەمەوێت بەناوی خۆم و خانەوادەكەمەوە سوپاسی بەڕێوبەر و سەرجەم ئازیزانم لە تۆڕی هەواڵی ژیان بكەم زیاتر لە دوو هەفتەیە وەك برایەكی بچوكی خۆیان بەدەمەوە بوون هەتا ئەم ساتە.


وە سوپاسی سەرجەم هاوپیشە و ئەو كەسانە دەكەم بە بیستنی نەخۆشكەوتنم لەسەرهێل بوون وە ئێستە دڵخۆشن بە چاكبونی رەوشی تەندروستیم
خودای گەورە هەمولایەك لەم ئافاتە بپارێزێت

2093 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations